کوردپرێس:
شاره‌وانیی دیاربه‌كر، ڕایگەیاند بە مەبەستی خۆمەتکردنی زمانی کوردی تابلۆی رێنماییه‌كانی هاتوچۆ به زمانی كوردی ده‌نووسێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی خۆشحاڵیی شوفێران و هاووڵاتییان.
ئەو بڕیارەی شارەوانی ئامەد لە کاتێکدایە کاندیدەکەی ئاک‌پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا ئەستەنبوڵ و ئامەد و ئەنقەرەی دۆڕاند و ئەوەش شێوەیێک لە سەرکەوتنی جەهەپە و هەدەپە بوو کە ئەو سێ گەروەشارە و چەند شارێکی هەستیاری دیکەی لە پارتی دەسەڵاتداری تورکیا بردەوە.
دیار به‌كر یه‌كێكه له گه‌وره شاره‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا و ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله و به كوردی و سریانی پێی ده‌وترێت ئامه‌د، به هۆی بوونی شوێنه‌واری شاری ئامێدای دێرین له ناوچه‌كه. له سه‌رده‌می معاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان، عه‌ره‌ب روویان كردووه‌ته ئه‌و شاره و به ناوی بنه‌ماڵه‌ی به‌كری كوڕی وائیل كراوه و له ئێستاشدا توركیا هه‌ر به‌و شێوه‌یه ناوی ده‌بات. دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهان به گوێره‌ی په‌یمانی لۆزان خراوه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا و ناوچه‌كانی ئه‌ده‌نه، مه‌رسین، ماردین، جزیره‌ی ئیبن عومه‌ر، ئورفه، مه‌رعه‌ش و عه‌نتاب له خۆ ده‌گرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment