به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر خۆدوورخستنه‌وه‌ له‌ ململانێ و قه‌یرانه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا و خۆدوورخستنه‌وه‌ی عێراق له‌ ململانێ و قه‌یرانه‌کان کرده‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی شه‌ممه‌ 29ی 6ی 2019 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار له‌ به‌غدا پێشوازی کرد له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی ھه‌رێمی کوردستان و ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری و سه‌باره‌ت به‌ دواپێشھاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌کانی وڵات گفتوگۆیان کرد.

له ‌میانی دیداره‌که‌دا به‌رھه‌م ساڵح جه‌ختی له‌ گرنگیی ھه‌ماھه‌نگی و ڕاوێژ له‌ نێوان ھه‌موو لایه‌نه‌کاندا کرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به‌پێی ده‌ستور و به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی له‌ پێناوی گه‌یشتن به‌ دیدێکی ھاوبه‌ش و که‌مکردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌کان له‌ به‌رده‌م دابین کردنی خزمه‌تگوزار‌ییه‌کان بۆ گه‌لی عێراق به‌گشتی.

له‌لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی ھه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به ‌خواستی ته‌واوی خۆی بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ‌کان کرد به‌پێی ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه‌ ھاوبه‌شانه‌ی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵ هه‌یانه سه‌باره‌ت به ‌بابه‌ت و دۆسییه‌ گرنگ و ھاوبه‌شه‌کان.

ھه‌ر له‌ میانی دیداره‌که‌دا باس له‌ دوا گۆڕانکارییه‌ سیاسییه‌کان کرا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌ و جیھان و جه‌ختیشیان له‌ خۆدوورخستنه‌وه‌ له‌ ململانێ و قه‌یرانه‌کان کرده‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64638

Your Comment

You are replying to: .
captcha