به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، سزایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له لێدوانێکدا باسی له ده‌ست پێکردنی پڕۆسه‌ی ئاشتیی نوێی کورد له تورکیا کرد و ڕایگه‌یاند: ده‌بێ به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگی سه‌ره‌کیی پڕۆسه‌که به شێوه‌یێکی باش ئه‌نجام بدرێت. ئێمه وه‌ک هه‌ده‌په پێمان وایه که پڕۆسه‌ی دیموکرات کارتێکهرییێکی ئه‌رێنی له‌سه‌ر دانووستانی نێوان کورد- تورک ده‌بێت. ده‌بێ کۆتاییهاتنی گۆشه‌گیری، قبووڵکردنی به‌رده‌نگێک وه‌ک عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ کاروباری کورد و په‌ره‌پێدانی دانووستان له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مه‌لایه‌نه بخرێته به‌رنامه‌ی کاره‌وه. سیاسه‌تی دیموکرات، ئازادی ڕاده‌ربڕین و دانووستانی دیموکرات پڕۆسهگهلێکن که به‌یه‌که‌وه به‌ستراون و به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چن. ده‌بێ به شێوه‌یێکی باش و گونجاو خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و په‌یامانه بکرێت که له ئیمرالییه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه و تێکڕای لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌و پڕۆسه‌یه‌دا به‌شدار بن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: جارێ زووه له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له تورکیا قسه بکرێت. پێش له‌وه‌ی که له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن قسه بکرێت ده‌بێ ئه‌و بابه‌ته لێک بدرێته‌وه که چ هه‌ڵبژاردنێک ئه‌نجام ده‌ده‌ین. پڕۆسه‌ی دیموکراتیزه‌بوون به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ کارتێکه‌ری له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت. نابێت ئه‌وه له بیر ببه‌ینه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتییه که هه‌میشه خۆی وه‌ک له‌مپه‌ر له به‌رده‌م پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌بینێته‌وه به عه‌قڵییه‌تێکی خراپه‌وه دووباره هه‌ڵبژاردنه‌که به‌ڕێوه ده‌بات. قسه‌کردن له‌باره‌ی یاسا و ڕێسای هه‌ڵبژاردن تا ڕاده‌ی قسه‌کردن له‌سه‌ر ده‌ستووری تورکیا گرنگه به‌ڵام پێم وانییه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنی 4 ساڵی داهاتوو بین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment