کوردپرێس:
غه‌یاس سوورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی زانیارییه‌كانمان چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌ندامه‌كانی خۆیان ئاگادار كردۆته‌وه كه ده‌ست له هیچ شتێک نه‌پارێزن و هه‌رچی هاته به‌رده‌ستیان بیسووتێنن به كارگه و سایلۆكانیشهوه".
ناوبراو وتیشی: "چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو داعش كۆگایێكی گۆگردیان سووتاندووه و له ئه‌نجامی ئه‌و ئاگركهوتنهوهیهش زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر گه‌نم و جۆی جووتیاران كه‌وتووه به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌سێک گیانی له‌ده‌ست داوه و نزیكه‌ی 40 كه‌سیش گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان و دووچاری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون".
سوورچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "كه‌مێک پێش ئێستا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه و به ملیۆنان دۆلاریش زیان به‌ر ئه‌و كارگه حكومیه كه‌وتووه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment