به‌رپرسێکی یه‌کێتی: داعش هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی کارگه‌ و سایلۆکان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ داعش ئه‌ندامه‌كانی‌ ئاگادار کردۆته‌وه‌ و هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی‌ سووتاندنی‌ كارگه ‌و سایلۆكانیش ده‌كات.

کوردپرێس:

غه‌یاس سوورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی‌ زانیارییه‌كانمان چه‌كدارانی‌ داعش له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ئه‌ندامه‌كانی‌ خۆیان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ست له ‌هیچ شتێک نه‌پارێزن و هه‌رچی‌ هاته ‌به‌رده‌ستیان بیسووتێنن به ‌كارگه‌ و سایلۆكانیشه‌وه‌".

ناوبراو وتیشی‌: "چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو داعش كۆگایێكی‌ گۆگردیان سووتاندووه ‌و له ‌ئه‌نجامی‌ ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ش زه‌ره‌ر و زیانێكی‌ زۆر به‌ر گه‌نم و جۆی‌ جووتیاران كه‌وتووه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كه‌سێک گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌ و نزیكه‌ی‌ 40 كه‌سیش گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان و دووچاری‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ بوون".

سوورچی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: "كه‌مێک پێش ئێستا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌ و به‌ ملیۆنان دۆلاریش زیان به‌ر ئه‌و كارگه‌ حكومیه ‌كه‌وتووه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64634

Your Comment

You are replying to: .
captcha