بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەڵدرم کایا جێگرى سەرۆکى پارتى گەلى کۆمارى و ئەندامى پەرلەمانى تورکیا لە وتەیێکدا لە پەرلەمان رایگەیاند: پارتەکەمان ستایشى زۆرى هەیە بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش کە لە زیندانەوە پەیامى بۆ دەنگدەران نارد دەنگ بە جەهەپە بدەن.
ئەو پەرلەمانتارەی تورکیا ئاماژەى بەوەش کرد، دەمیرتاش سەرەڕاى دۆخى ژیانى تایبەتى خۆى لە زیندان بیرى لاى گەلى تورکیا و دیموکراسى و ئاشتى بووە.
لە هەڵبژردنى شارەوانییەکانى تورکیا و لە شارى ئەستەنبوڵ کورد پشتیوانى لە کاندیدى جەهەپە کرد و لە دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنى ئەو شارە جارێکى تر کورد پشتیوانى لە کاندیدەکەى جەهەپە کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment