کوردپرێس: میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویان كردەوە كە ئێوارەی پێنجشەممە بۆمبێكی چێنراو لەنێو پاسێكدا لە گەڕەكی خەزرا-ی کەرکووک تەقیوەتەوە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لەو تەقینەوەیەدا 18 كەس بریندار بوون.
میدیا عێراقییەكان هێمایان بۆ ئەوە كردووە دوابەدوای ئەوە كەمێک پاش تەقینەوەی یەکەم بۆمبێكی دیكەی چێنراو لەناو گەراجێكی ئۆتۆمبێل لەناوچەی "سەرپرد" لە کەرکووک تەقیوەتەوە و بۆتە هۆی برینداربونی شەش هاوڵاتیی مەدەنی.
پاش تەقینەوەکە هێزێكی ئەمنی گەیشتە شوێنی رووداوەكە و بریندارەكان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment