بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدوای مەلیک فەیسەڵ، لە كۆشكی پەکینگھام پاڵاس ئەمە یەكەمین جارە شاژنی بریتانیا لەو كۆشكە بەشێوەیێكی فەرمی بەرپرسێكی عێراقی ببینێت و تیایدا بەرهەم ساڵح تابلۆی ھونەرمەندێکی ئێزیدی پێشکەش بە شاژنی بریتانیا کرد.
لە 26 ی ئەیلولی 1952 بۆ یەكەمین جار شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێسی دوھەم چاویكەوت بە مەلیک فەیسەلی دوهەمی عێراق و هەروەها لە 16ی تەموزی 1956 بۆ جاری دوهەم شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێسی دووھەم چاویكەوتەوە بە مەلیک فەیسەلی دوهەمی عێراق.
ێشترو لە 9/ئۆكتۆبەری 2009 شاژنە ئێلیزابێس-ی دووەم لە كۆشكی مانشن هاوس پێشوازی لە مام جەلال تاڵەبانی، سەرۆک كۆماری ئەوكاتی عێراق و كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كرد، دوای ئەوەی لە كەنیسەی پۆڵس لە ئاهەنگی رێزلێنان لەو سەربازە بریتانیانەدا بەشداریان كرد كە لە عێراق خزمەتیان كردووە.
ئەو تابلۆیەی کە بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆماری عێراق پێشکەشی شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێسی دووھەمی کردووە، تابلۆی ھونەرمەندێکی ئێزیدیە و لە سەردانەكەیدا سەرۆک كۆماری عێراق پێشکەشی شاژنی بریتانیای كردووە.
شاژنە ئێلیزابێسی دووھەم وەكوو یەكەمین منداڵی پاشا و شاژنی شاری یۆرک لە 21/4/1926 لە ناوچەی مای فەیر لە لەندەن لە دایک بووە، تا ئێستا شاژنی شانشینی یەكگرتوی بریتانیایە و دوهەمین شاژنی جیهانە كە زۆرترین ماوە لەسەر كورسی شانشینی ماوەتەوە و لەئێستادا تەمەنی 93 ساڵە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment