به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 26ی حوزه‌یرانی 2019 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی کارگه‌ی کبریتی میشراقی باشووری مووسڵ کرد که له ئه‌نجامدا تیمه‌کانی به‌رگریی شارستانی به هاوکاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان توانییان ئاگره‌که کۆنتڕۆڵ بکه‌ن که له کێڵگه‌کانی ده‌وروبه‌ری کارگه‌که که‌وتبووه‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی کبریتی میشراقی مووسڵ هیچ خه‌سارێکی له کارگه‌که نه‌داوه به‌ڵام له كاتی هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌شدا ئۆتۆمبێلێكی به‌رگریی شارستانی وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه که‌سێک گیانی له ده‌ست دا، هاوكات 8 كه‌سیش به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی ژه‌هراوی تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون كه دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حه‌مام عه‌لیل چاره‌سه‌ر كران.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه كه ئاگره‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ماده‌ی كبریتی كارگه‌كه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که پێشتر مه‌نسوور مه‌رعید قائیمقامی مووسڵ ڕایگه‌یاندبوو كه به‌هۆی سووتانی كارگه‌كه‌وه باری نائاساییان ڕاگه‌یاندووه.
شایانی باسه؛ ئه‌مه دووهه‌م جاره كارگه‌ی كبریتی میشراق ئاگری تێدا ده‌كه‌وێته‌وه. له ساڵی 2003دا ئاگرێكی گه‌وره له كارگه‌كه‌دا كه‌وته‌وه و به‌و هۆیه‌وه قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی دروست كرد و بووه مایه‌ی مرداربوونه‌وه‌ی ژماره‌یێكی زۆری ئاژه‌ڵ له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment