کوردپرێس: بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، شەوی رابردوو تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای عوسمانییە، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکرنی چەند کەسێکی بە رەگەز سووریی ئەنجام داوە کە گومان ده‌كرێت ئەندامی داعش بن یان هاوکاری ئەو رێکخراوەیان كردبێت.
هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەشت گومانلێكراوی سووری‌یان ده‌ستگیركرد. گومانلێكراوه‌كان به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه رەوانەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی عوسمانییە کراون.
هەروەها لە پارێزگای کۆجائەلی لە تورکیا، حەوت گومان‌لێکراو بەتۆمەتی داعش دەستبەسەرکران.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، بەیانیی ڕۆژ سێشەممە تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له بەڕێوهبهرایهتی ئاسایشی پارێزگای کۆجائەلی، هەڵیانکوتایە سەر چەند ناونیشانێک و حەوت کەسیان بەتۆمەتی داعش دەستبەسەرکرد.
ئەو گومانلێکراوانەی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەرکران، بۆ ئەنجام دانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment