بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "لێژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێ كردنی بابەتی نەوت و غاز سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ حكوومەت و لێژنە پەیوندیدار لە پەرلەمانی کوردستان، گفتوگۆ دەكەن".
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی: "نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان خۆی ڕایگەیاند ئێمە ئامادەین و با ئەوان بێن تەماشای كۆمپانیاكان و ئەو هەنگاوانەی ئەنجام دەدرێن بكەن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment