بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانەی پێشوازی کردنی شاندێکی باڵای عێراقی کە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش تێیدا ئامادە بوو، ترێزا مێی سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا ڕایگەیاند کە حکوومەتی بەریتانیا پابەندە بە بەردەوامی پاڵپشتییە سەربازییەکان بۆ ھێزە چەکدارەکانی عێراق و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.
بەریتانیا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی دژ بە چەکدارانی داعش، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ڕاھێنانی سەربازی و لۆجیستی بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین کردووە.
سەرچاوە: باس نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment