کوردپرێس:
د. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی گوت: بابه‌تی ڕاده‌ست‌کردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی هه‌رێمی کوردستان به به‌غدا له‌جیاتی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم که ده‌بوا به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق ئه‌نجام بدرابا هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و وابڕیاره وه‌فدێكی عێراق بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر هه‌نارده و نرخی نه‌وتی هه‌رێم سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ناوبراو گوتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئێمه كه‌وتووه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه هه‌رێم كێشه‌ی نییه له ڕاده‌ست كردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به كۆمپانیای سۆمۆ به‌ڵكوو كێشه له میكانیزمه‌كه‌دایه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاشی‌گه‌یاند: "كێشه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌یه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت كردووه كه ڕێژه‌ی 50%ی ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌ریده‌هێنن بۆ خۆیان بێت، هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئه‌وه وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه، عێراقیش به‌وه ڕازی نییه".
غاڵ محه‌مه‌د گوتی: هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاندووه که لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانه‌كه‌ن بكه‌ن بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر هه‌نارده و نرخی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، پاشان ڕاپۆرتێک له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment