٢٦ حوزەیران ٢٠١٩ - ١٢:٣٨
دوو بۆمب له‌ عه‌فرین ته‌قییه‌وه‌

به‌شی سووریا- دوو بۆمب له‌ ناوچه‌یێکی سه‌ر به‌ عه‌فرین ته‌قییه‌وه‌ که‌ هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا و که‌تیبه‌ی سه‌ر به‌و گرووپه‌ی کرده‌ ئامانج.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێیییه‌کانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتووه‌ دوو بۆمبی چێندراو له‌ پاری شه‌ریعه‌ی ناوه‌ندی عه‌فرین ته‌قییه‌وه‌ که‌ مه‌به‌ست له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ کردنه‌ئامانجی هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا و که‌تیبه‌ی سه‌ر به‌و هێزه‌ ڕاگه‌یێندراوه‌.

له‌ هه‌واڵه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌کاندا ژماره‌یێک له‌ هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا کوژران و بریندار بوون به‌ڵام هیچ ئامارێکی دروست له‌باره‌ی کوژراوان و برینداربووانی ڕووداوه‌که‌ به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌.

هاوکات هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی "تووڕه‌ییی زه‌یتوونی عه‌فرین"وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 2 هێزی سوپای ئازادی سووریا کوژراون.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64587

Your Comment

You are replying to: .
captcha