کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه دوو بۆمبی چێندراو له پاری شه‌ریعه‌ی ناوه‌ندی عه‌فرین ته‌قییه‌وه که مه‌به‌ست له‌و ته‌قینه‌وه‌یه کردنه‌ئامانجی هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا و که‌تیبه‌ی سه‌ر به‌و هێزه ڕاگه‌یێندراوه.
له هه‌واڵه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که له ته‌قینه‌وه‌کاندا ژماره‌یێک له هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا کوژران و بریندار بوون به‌ڵام هیچ ئامارێکی دروست له‌باره‌ی کوژراوان و برینداربووانی ڕووداوه‌که به‌ده‌سته‌وه نییه.
هاوکات هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئۆپه‌راسیۆنه‌که له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی "تووڕه‌ییی زه‌یتوونی عه‌فرین"وه ئه‌نجام دراوه و له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 2 هێزی سوپای ئازادی سووریا کوژراون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment