18 پزیشکی پسپۆڕ کەمئەندامانی کیمیابارنەکەی سەردەشت بەسەر دەکەنەوە

بەشی کوردی- بەڕێوەبەری بەرکەوتووانی کیمیابارن لە ڕێکخراوی بونیادشەهید ڕایگەیاند تیمێکی 18 کەسی لە پزیشکانی پسپۆڕ نێردراونەتە سەردەشت بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ کەمئەندامان و بەرکەوتووانی کیمابارانی سەردەشت بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد ڕەزا سدیقی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ڕۆژی 8ی پووشپەڕ ئەو ڕۆژەیە کە لە ساڵی 1366دا وەک ڕۆژی بەرپەرچدانەوەی چەکی کیمیایی ناوی نراوە و هەر بە بۆنەی ساڵهاتی ئەو ڕۆژەوە تیمێکی 18 کەسیی پزیشکانی پسپۆڕ لە بوارە جیاجیاکاندا ڕۆژی چوارشەمە 12ی پووشپەڕ دەگەنە شاری سەردەشت و لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەرکەوتووان و کەمئەندامانی کیمیابارانەکەی ئەو شارە بەسەردەکەنەوە و پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکەن.

ناوبراو گوتیشی: ماوەی چەند ساڵێکە کلینیکی کیماییی سەردەشت کراوەتەوە و بە هاوکاریی زانکۆی پزیشکی و زانکۆی شاهید ئەرکی چاودێری کردن و پشکنینی پزیشکی بۆ کەمئەندامان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لەو کلینیکەدا جێبەجێ دەکرێت.

سدیقی زیادی کرد هەموو ساڵێک لە یەک یان دوو فەترەی زەمەنیدا بونیادشەهید تیمی پزیشکانی پسپۆڕ دەنێرێت و کەمئەندامان و بەرکەوتووانی کیمیایی بەسەر دەکەنەوە. ئەو تیمەی هەفتەی داهاتوو سەردانی سەردەشت دەکەن ئەم دوکتورانەی تێدایە: دوکتۆری چاو، دوکتۆری سییەکان، دوکتۆری گۆێچکە، دوکتۆری پێست، دوکتۆری ناو سک، دۆکتۆر دەروونناسی، دوکتۆری فیزیۆلۆژی، دوکتۆری ئیمۆنۆلۆژی و دوکتۆری نەشتەرگەریی مێشک.

News Code 64573

Your Comment

You are replying to: .
captcha