کوردپرێس:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره لە دیمانەیێکی دەنگی ئەمریکادا کێشەکانی یەکێتیی لەگەڵ پارتی نەشاردەوە و هۆکاری سەرەکیی کێشەکانیشی بۆ مەسەلەی کەرکووک گەڕاندەوە و دەڵێت ئەوە پارتییە کە ئامادە نییە کێشەی کەرکووک چارەسەر بکرێت.
سەعدی پیرە زیادی کرد: "له‌گه‌ڵ پارتی زه‌حمه‌ته له كابینهیێک بین كه ئه‌وه سیاسه‌تی بێت، ئیش کردنی ئێمە و پارتی بەندە بەچارەسەرکردنی کێشەی که‌رکووک."
ناوبراو لەو بارەیەوە بە دەنگی ئەمریکای وت: "هێشتنه‌وه‌ی كه‌ركووک به‌و شێوه‌یه به واڵایی ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه له ئیمكانیاتی یه‌كێتی و لاوازكردنی پێگه‌ی یه‌كێتییه له كه‌ركووک وه بۆ به‌فیڕۆدانی كه‌ركووكه كه ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ركووك هه‌یه،به ئه‌نقه‌ست واده‌كرێت، بۆیه له‌گه‌ڵ پارتی زه‌حمه‌ته لهكابینهیێک بین كه ئه‌وه سیاسه‌تی بێت."
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی گوتیشی: "بۆ بابه‌تی ئێستا كه سه‌رۆكی هه‌رێممان هه‌یه و سه‌رۆكی حكوومه‌تی ڕاسپێردراومان هه‌یه ئیتر هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه، پێم وایه "غه‌درێكی" گه‌وره له یه‌كێتی به‌گشتی وه له‌مام جه‌لال به‌تایبه‌تی كرا وه له كاك كۆسره‌ت كرا چوونكه ئه‌وانه هه‌موویان له قۆناغی جیاجیادا به‌شدار بوون له به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سیاسه‌تی عێراق و كوردستان و هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و ئارامییه‌ی له كوردستان هه‌یه "مومكین" نه‌بوو به‌بێ "فه‌خامه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال "بێته دی ده‌بوو له‌و وتاره‌ی كه درا بۆ چوار ساڵی ئاینده له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌و بابه‌تانه بكرایه، له‌كاتێكدا زۆر ناوی كاك مه‌سعوودی برد و یانزه جار ناوی "كاك مه‌سعوود" هێنرا وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت وێنا ده‌كرا، كه جۆرێك خۆی ته‌قدیم ده‌كات وه‌ك "مه‌رجه‌عیه‌ت" پێم وایه تا ئێستا ئه‌وه نه‌بووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت هێشتاكه‌ش كاك مه‌سعوود ده‌توانێت ڕۆڵی ئیجابیی باش ببینێت "كاك مه‌سعود"."
Your Comment