کوردپرێس: ڕێككەوتننامەكە تایبەت بە پێكهێنانی چەند لیژنەیێكی هاوبەش بۆ سفركردنەوەی كێشە و تەنگژەكانی نێوان هەردوولابووە، كە پارتی ئاماژەی بەوەش كردووە دوا سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا زۆر بەرهەمدار بووە.
بەشار كیكی پەرلەمانتاری ئەو حیزبە لە لێدوانێكی بۆ "ئەلمەعلومە" ڕایگەیاندووە: سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی و دانووستانەكانی لە بەغدا ئەرێنی و زۆر بەرهەمدار بووە.
بەشار كیكی راشیگەیاند سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون، كە چەند لیژنەیێكی هاوبەش لە نێوان بەغدا و هەولێر پێكبێنن بۆ چارەسەركردنی كێشە و تەنگژەكانی نێوانیان و سفركردنەوەی گرفتەكانیان، ئەمەش لە ڕێگەی واژۆ كردنی چەند ڕێككەتننامەیێک لە نێوان هەردوولا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە، گرنگترین تەنگژەی نێوان هەرێم و بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هەناردەكردنی نەوت و ناوچە دابڕیندراوەكانن، كە دەكرێت بە ڕێبازی دەستووری چارەسەر بكرێن.
ئەوەشی وت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو لیژنانە دەستبەكاردەبن، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەو بارەوە بخاتەڕوو.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment