بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوکتۆر عەلی کەمال ئۆزجان، کۆمەڵناس و ئاکادێمیستی کورد نزیک لە حکوومەتی تورکیا کە نامەکەی ئۆجەلانی بڵاو کردەوە لەبارەی وردەکارییەکانی دیداری ئیمرالی بە هابرتۆرک-ی وتووە: عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕازی بە شکست هێنانی ئەردۆغان نییە و لە دیدارەکەدا جەختی لەمە کردووەتەوە ئەردۆغان نابێت بە شکستخواردوویی دەست لەکار بکێشێتەوە، ئەم دۆخە نە لە قازانجی تورکیادا دەبێت نە لە قازانجی کورد.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە: لە دیداری ئۆجەلاندا، ناوبراو باسی لە نامیێک لەبارەی هەڵبژاردنەکان کردووە کە وایدەزانی لەلایەن پارێزەرانییەوە بڵاو کراوەتەوە بەڵام کاتێک کە زانی نامەکە بڵاو نەکراوەتەوە زۆر تووڕە بوو؛ بۆیە نامەکەی بە من داوە کە ڕادەستی ڕای گشتیی بکەم. هەردوو دیدارەکە لەگەڵ ئۆجەلان زۆر باش بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment