دادپەروەری لە وەبەرهێنان لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا نەکراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران كێشه‌كانی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و وته‌بێژی یه‌كێتیه‌كه‌ش جه‌خت ده‌كاتەوە "دادپه‌روه‌ری له‌وه‌به‌رهێناندا نه‌كراوه‌ و زۆرترین ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاسین مه‌حموود وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له‌ئێستادا كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له ‌هه‌رێم، پێ ده‌نێته‌ قۆناغێكی نوێوه‌ و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا بڕیاره‌ یه‌كێتی وه‌ربه‌رهێنه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌ربه‌رهێنانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ناردنی درافتی نوێی یاسای وه‌به‌رهێنان كه‌ بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌".

ناوبراو وتیشی: "وه‌ک یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران بڕیارمان داوه‌ له‌كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌شێوازێكی زانستیانه‌ ده‌ستبكه‌ینه‌وه‌ به‌پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان تاوه‌كوو دادپه‌وه‌ری له‌وه‌به‌رهێناندا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت و وه‌به‌رهێنان به‌شێوه‌یێكی ته‌ندروست ئه‌نجام بدرێت".

وته‌بێژی یه‌كێتیه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ڕاسته‌ له‌ماوه‌ی ڕابردودا به‌به‌های 50 ملیار دۆلار مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانمان خسته‌ سه‌ركا‌غه‌ز، به‌ڵام به‌تێكڕای ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی له‌هه‌رێم ئه‌نجام دراوه‌، له‌ئاستی تموحی حكوومه‌ت و خه‌ڵک و وه‌به‌رهێنه‌رانیشدا نه‌بووه‌".

یاسین مه‌حموود جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت وه‌به‌رهێنان سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم بگرێته‌وه ‌و پارێزگاكانی هه‌رێم به‌شێوازێكی گونجاو وه‌به‌رهێنانی تێدا ئه‌نجام بدرێت، پێویسته‌ نه‌خشه‌ ڕێگای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم په‌سه‌ند بكرێت و بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها به‌كۆمپانیاكانی هه‌رێم ناكرێت".

وه‌كو یاسین مه‌حموود وتی‌:"پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی كۆمپانیا جیهانیه‌كان هه‌یه‌، تاوه‌كوو ده‌ستنیشانی پێویستی جۆری وه‌به‌رهێنان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان بكات".

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كرد "له‌ماوه‌ی ڕابردوودا دادپه‌روه‌ری له‌وه‌به‌رهێناندا نه‌كراوه ‌و زۆرترین ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان له ‌پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدرا، سلێمانیش به‌هۆی دواكه‌وتنی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانیه‌وه‌، نزیكه‌ی 15 بۆ 20 ساڵ له‌وه‌به‌رهێنان پاشه‌كشه‌یكردوه‌، چوونكه‌ دروستكردنی هه‌ر شه‌قامێكی 100 مه‌تری له‌شارێكدا نزیكه‌ی 15 ساڵ ئه‌وشاره‌ ده‌باته‌ پێشه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ناوه‌ندی شه‌قامه‌كان پڕده‌بێت له‌پڕۆژه‌ی جوان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64513

Your Comment

You are replying to: .
captcha