فایننشاڵ تایمز: دەسەڵاتدارانی تورکیا هیوایان بە سەرکەوتن لە هەڵبژاردندا نییە

بەشی تورکیا- فایننشاڵ تایمز ئیدیعا دەکات کە بەرپرسانی پارتی دەسەڵاتدار لە تورکیا ڕایانگەیاندووە کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن براوەی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستامبۆڵ دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڵبژاردنی شارەوانیی گەورەشاری ئیستامبۆڵ بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی حوزەیران بەڕێوەبچێت و ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (جەهەپە) کە لە هەڵبژاردنی 31ی ئایاردا بە جیاوازییێکی کەم سەرکەوتبوو و پاش ناڕەزایی دەربڕینی پارتی دەسەڵاتدار ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەڵوەشێنرایەوە جارێکی دیکە ڕووبەڕووی بیناڵی یێڵدرم کاندیدی پارتی داد و گەشەیە دەبێتەوە.

تا ئەمڕۆ هەموو ڕاپرسییەکان باس لەمە دەکەن کە ئیمام ئۆغڵۆ ئەمجارەشیان لە هەڵبژاردندا سەردەکەوێت و تەنانەت جیاوازیی نێوان دەنگەکانیان زیاتر دەبێتەوە. هەڵبەت ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتوویە ئەنجامی ڕاپرسییەکان ساختەیی و پیلانگێڕییە.

بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی فایننشاڵ تایمز بەرپرسانی حزبی ئەردۆغان گەیشتوونەتە ئەم باوەڕە کە ئەنجامی ڕاپرسییەکان ڕاستن و کاندیدەکەیان لەم هەڵبژادنەشدا سەرکەوتوو نابێت. تەنانەت دەنگەکانی کەمتر دەبنەوە.

فایننشاڵ تایمز هەروەها ئیدیعای کردووە بەرپرسانی پارتی داد و گەشەپێدان کە ناویان نەدرکێندراوە دانیان بەمەدا ناوە کە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ لەم هەڵبژاردنەشدا سەردەکەوێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64511

Your Comment

You are replying to: .
captcha