بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڵبژاردنی شارەوانیی گەورەشاری ئیستامبۆڵ بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی حوزەیران بەڕێوەبچێت و ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (جەهەپە) کە لە هەڵبژاردنی 31ی ئایاردا بە جیاوازییێکی کەم سەرکەوتبوو و پاش ناڕەزایی دەربڕینی پارتی دەسەڵاتدار ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەڵوەشێنرایەوە جارێکی دیکە ڕووبەڕووی بیناڵی یێڵدرم کاندیدی پارتی داد و گەشەیە دەبێتەوە.
تا ئەمڕۆ هەموو ڕاپرسییەکان باس لەمە دەکەن کە ئیمام ئۆغڵۆ ئەمجارەشیان لە هەڵبژاردندا سەردەکەوێت و تەنانەت جیاوازیی نێوان دەنگەکانیان زیاتر دەبێتەوە. هەڵبەت ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتوویە ئەنجامی ڕاپرسییەکان ساختەیی و پیلانگێڕییە.
بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی فایننشاڵ تایمز بەرپرسانی حزبی ئەردۆغان گەیشتوونەتە ئەم باوەڕە کە ئەنجامی ڕاپرسییەکان ڕاستن و کاندیدەکەیان لەم هەڵبژادنەشدا سەرکەوتوو نابێت. تەنانەت دەنگەکانی کەمتر دەبنەوە.
فایننشاڵ تایمز هەروەها ئیدیعای کردووە بەرپرسانی پارتی داد و گەشەپێدان کە ناویان نەدرکێندراوە دانیان بەمەدا ناوە کە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ لەم هەڵبژاردنەشدا سەردەکەوێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment