کوردپرێس: لەوبارەیەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنەكەدا رایگەیاند: عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران لەم هەفتەیەدا ناوی وەزیرەكان و پلە تایبەتەكان دەنێرێتە پەرلەمان.
حەلبوسی وتیشی: "خودی سەرۆک وەزیران دووپاتی كردەوە، كە لەم هەفتەیەدا ناوی كاندیدی پۆستەكانی وەزارەتەكان پاش وردبینی دەنێرێت بۆ پەرلەمان".
تائێستا پۆستی وەزارەتەكانی ناوخۆ، بەرگری، پەروەردە و داد لە كابینەی حكوومەتی عێراقدا بە بەتاڵی ماونەتەوە و كێشەكەش چەند مانگێكە بەردەوامە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment