کوردپرێس:
حه‌سه‌ن ئالی په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی له په‌رله‌مانی عێراق که هاوکات سه‌رۆکی لیژنه‌ی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگاکانه له په‌رله‌مانی عێراق به (به‌غداد ئه‌لیه‌وم)ی ڕاگه‌یاند: به‌پێی نوێترین زانیاری، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق ناوی دوو به‌ربژێری کورد واتا دوو دادوه‌ری خه‌ڵکی پارێزگاکانی که‌رکووک و هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ پۆستی وه‌زیری داد داوه‌ته سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق.
ناوبراو زیادی کرد: ناوی دوو به‌ربژێره‌که‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی داد بریتییه له دادوه‌ر ئه‌رکان بیبانی خه‌ڵکی که‌رکووک و حاکم ڕزگار محه‌ممه‌د ئه‌مین خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی یه‌کێتیی گوتیشی: هه‌ر دوو به‌ربژێره‌که‌ی وه‌زاره‌تی داد سه‌ربه‌خۆن به‌م حاڵه‌شه‌وه ئێمه حه‌ز ده‌که‌ین دادوه‌ر ئه‌رکان بیبانی به‌بۆنه‌ی کارامه‌یی و ڕاستگۆییه‌وه ده‌نگی په‌رله‌مانتاران مسۆگه‌ر بکات.
حه‌سه‌ن ئالی ڕاشی‌گه‌یاند: ئێمه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌کانین و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران ده‌نگی متمانه به دادوه‌ر ڕزگار محه‌ممه‌د ئه‌مین بده‌ن ئه‌وا هیچ جۆره ناڕه‌زایه‌تییێک به‌و بابه‌ته ناکه‌ین چوونکه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م پۆسته ڕاده‌ستی که‌سێکی پڕۆفشناڵ و لێهاتوو بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment