ەپێی هەواڵی کوردپرێس سیلڤانا یەک لەو 19 ناوچە تایبەتەی جیهانە کە ئوکسجینی پەتی و بێخەڵتی تێدایە و ساڵانە بە ڕێژەیێکی زۆر گەشتیار ڕوو لە ناوچەکە دەکەن و هەموو ساڵێکیش فستیڤاڵێکی تایبەت بە ناوچەکە بۆ ناساندنی ڕەهەندی گەشتیاریی ئەو ناوچەیە بەڕێوە دەچێت.
ئەمساڵیش فستیڤاڵی ساڵانەی سیلڤانا لە ناوچەی ورمێ ڕۆژانی چوارشەمە 18ی حوزەیران (28ی جۆزەردان) بۆ 21ی حۆزەیران (31ی جۆزەردان) بەڕێوە چوو و لە فستیڤاڵەکەدا ستایلی ژیانی خەڵکی ناوچەکە و نەریتە کۆنەکانی باوباپیرانی هاووڵاتییانی کوردی ئەو بەشەی ئێران نمایش کرا.
لە فستیڤاڵەکەدا هەڵپەکێ و مۆسیقا و نمایشی هونەری و وەرزشی و ئەدەبی پێشکەش کرا. پێشانگای جلوبەرگ و خواردن و هونەرە دەستییەکان و زۆر بابەتی فەرهەنگیی ناوچەکەش بەڕێوە چوو.
چەند وێنەیێکی ئەو فستیڤاڵە لێرە ببینە:
Your Comment