به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) گوتی: له حاڵێکدا که تورکیا به‌ره‌وڕووی هه‌ندێک کێشه بۆته‌وه به‌رپرسانی سه‌ر به حکوومه‌تی تورکیا ڕایانگه‌یاند که به‌قا پرسێکی تورکیایه، نا له تورکیا پرسێک به ناوی به‌قای نیشتیمانی له‌ئارادا نییه. ئێمه کێشه‌گه‌لێکی گه‌وره‌ترمان هه‌یه. کێشه‌گه‌لێکی هه‌ره‌گه‌وره که ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیش ناتوانێت چاره‌سه‌ریان بکات. ڕۆژانه له ڕێگای درۆوه هه‌وڵه‌کانیان بۆ فریودانی گه‌ل چڕ ده‌که‌نه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێگه‌ی خۆیان لای کورده‌کان به‌رز بکه‌نه‌وه. ده‌سته‌واژه‌ی "براده‌رانی کورد" به‌کار ده‌هێنن و بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌ر شتێک له ده‌ستیان دێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئێمه‌ش براده‌رانی کوردی ئێوه‌ین. ئێمه‌ش هاووڵاتییێکی ئه‌م وڵاته‌ین. ئێمه له‌م وڵاته‌دا له دۆخێکی یه‌کساندا ده‌ژین. ئه‌م بابه‌ته ده‌رک بکه‌ن و بابه‌تی شوناس وه‌لاوه بنێین. به‌یه‌که‌وه وڵاتێکمان دروست کردووه که له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی هه‌موان بتوانن پێکه‌وه بژین. گۆشه‌گیری کۆتایی پێهاتووه و ڕای گشتی له په‌یامه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئاگادار کراوه‌ته‌وه. کاروباری کورد گرینگرین بابه‌تی ئه‌م وڵاته‌یه. تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر نه‌کراوه هیچ بابه‌تێکیتر چاره‌سه‌ر ناکرێت. ئه‌گه‌ر ده‌مانهه‌وێت کاروباری کورد چاره‌سه‌ر بکرێت و به‌ستێنی ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی بڕه‌خسێندرێت و ئاشتی له سووریا جێگیر بکرێت ده‌بێ دانووستانه‌کان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان درێژه‌ی ببێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment