نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات و وەک میوانی تایبەت پێشوازیی لێدەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و ئەردۆغانیش دەڵێت، وەک "میوانێکی تایبەت" پێشوازی لێدەکەم.

کوردپرێس:

لەکاتی لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانان، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی پێنجشەممە (20-6-2019) لە ئیستەنبووڵ رایگەیاند، سبەینێ هەینی، "میوانێکی تایبەت" دێتە لام، ئەویش نێچیرڤان بارزانییە.

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی دەبێتە یەکەمین سەردانی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و دەرەوەی وڵات.

ئەمە لەکاتێکدایە تورکیا و هەرێمی کوردستان پەیوەندییێکی بەهێزیان هەیە، هەرچەندە دوای گشتپرسیی هەرێمی کوردستان لە 25ـی ئەیلولی2017 پەیوەندییەکانیان ساردیی تێکەوت، بەڵام قۆناخ بە قۆناخ پەیوەندییەکانیان بەرەو باشبوون دەچێت.

لەکاتی دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەردۆغان پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجام دا و بەردەوامیی پشتگیریی تورکیای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و نێچیرڤان بارزانی لە پێگەی تازەیدا دووپات کردەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 64479

Your Comment

You are replying to: .
captcha