کوردپرێس: ڤلادیمێر پوتن، لە وتاری ساڵانەی خۆیدا رایگەیاند كە متمانەی بە ئێران هەیە بەندەكانی رێككەوتننامەی كاری هاوبەشی پڕۆگرامە ئەتۆمییەكە پێشێل نەكات، سەپاندنی سزاكانی سەر ئێرانی بێ بناغە ناوبرد و باسی لەوەش كرد، ئێران هیچ بەندێكی رێككەوتننامەكەی پێشێل نەكردووە و هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا هەیە.
سەبارەت بە هەڵكشانی ململانێكانی ئێران و ئەمریكا دژی تاران، پوتن لە وتارەكەیدا رایگەیاند: هەر كردەوەیێكی سەربازیی ئەمریكا دژی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كارەساتی لێدەكەوێتەوە.
ناوبراو راشیگەیاند: نازانین و بەدڵنیاییەوە ئەوەشمان ناوێت، بەڵام ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەمیشە باس لەوە دەكەن كە بەكارهێنانی هێزی سەربازیی بەدوور نازانن، دەمەوێت ئەوە بڵێم: "ئەوە كارەسات لە ناوچەكە دروست دەكات، چوونكە دەبێتە هۆی توندوتیژی و زیادبوونی ژمارەی پەنابەران".
سەرچاوە: ئاسۆشیتێدپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment