پارتی هەڕەشەی کشانەوە لە حکوومەت دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسێکى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاشکرای ده‌کات، له ‌ئه‌گه‌رى ڕێکنه‌که‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى له‌باره‌ى کاندیدێکى هاوبه‌ش بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، یه‌کێک له‌ بژارده‌کانیان کشانه‌وه‌ ده‌بێت له ‌حکوومه‌تى عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە: به‌گوێره‌ى پێشبینیه‌کان، ئه‌گه‌ربێت ‌و پارتى ‌و یه‌کێتى له‌سه‌ر کاندیدێکى هاوبه‌ش نه‌گه‌نه‌ ڕێکه‌وتن، ئه‌وا یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه‌ ده‌چێته‌ نێو هۆڵى په‌رله‌مانى عێراق په‌رله‌مانتاران به‌ده‌نگه‌کانیان کاندیدى یه‌کێتى یان پارتى له‌سه‌ر کورسى سه‌رۆک کۆمارى عێراق داده‌نێن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ بەرپرسێکی باڵاى پارتی دیموکراتی کوردستان که‌ ناوه‌که‌ى ئاشکرانه‌کراوه‌ بەدەنگی ئەمریکای وتووه‌، "لەگەڵ یەکێتی بەدوو کاندیدەوە ناچینە نێو پەرلەمان، ئه‌گەرهات ‌و ڕێکنەکەوین، کۆمەڵێک بژاردەمان لەسەردەستە".

بەرپرسەکەی پارتی ئاماژه‌ى به‌بژارده‌کانى حزبه‌که‌ى کردووه ‌و ئاشکرای کردووه‌، "بژاردەى زۆر تاووتوێ کراوە، بەڵام هێشتا بڕیاری لێنەدراوە، بۆ نمونه‌ بەشداری نەکردن لە حکوومەت، بەشداری نەکردن لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدانی حکوومەت، یاخود مامەڵە نەکردن لەگەڵ سەرۆک کۆمار و چەندین بژاردەی تریش".

له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌ شێرکۆ میروەیس ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بۆچوونى وایه‌، "باشترە یەکێتی ‌و پارتی پێکبێن نەک تەنها لەسەر سەرۆک کۆمار، بەڵکوو لەسەر کارنامەی ئەو حکوومەتەی بڕیارە پێکبێت ڕێکبکەوین".

News Code 6446

Your Comment

You are replying to: .
captcha