کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشه‌ممه 19ی 6ی 2019 ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌وان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێم و مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوویه‌وه و له دیداره‌کاندا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كراوه و جه‌خت له گفتوگۆی بونیادنه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م کێشه‌کان کرایه‌وه.
هه‌ر له دیداره‌کاندا به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ییی خۆیانیان ده‌ربڕی بۆ په‌له‌کردن له ده‌ست پێکردنی گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ سه‌رجه‌م کێشه‌کان و بنیاتنانی عێراقێک که گشت پێکهاته‌کانی هه‌ست به ماف و ئه‌رکی خۆیان بکه‌ن.
هه‌روه‌ها له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی و سه‌رۆکی گردبوونه‌وه‌ی مینبه‌ری عێراقی و شاندێکی یاوه‌ری كرد که له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی مینبه‌ر پێکهاتبوو.
له دیداره‌كه‌دا سه‌ره‌تا ئه‌یاد عه‌للاوی ئامانجه‌کانی گردبوونه‌وه‌ی مینبه‌ری عێراقی ڕوون کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که مینبه‌ر گردبوونه‌وه‌یێکی فراوانی که‌سایه‌تییه میانڕۆ و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانه و کار بۆ ئه‌وه ده‌کات هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌کانی عێراق یه‌کسان بن.
هه‌ر له دیداره‌که‌دا سه‌رۆکی مینبه‌ری عێراقی پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی ئیجابی و کاریگه‌ری مه‌سعوود بارزانی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: ڕۆڵی جه‌نابتان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و کوردستان زۆر کاریگه‌ر و به‌رچاوه و ئێستاش بۆ پاراستنی دیموکراسی له عێراق هه‌موومان زۆر زیاتر پێویستمان به‌و ڕۆڵی جه‌نابتان هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment