راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: پشتیوانی لە جێبەجێ کردنی یاسای دادگایی کردنی داعش دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە 19/06/2019، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش و لەگەڵ كەریم ئەسعەد ئەحمەدخان یاریدەدەر و راوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش کۆ بوونەوە و باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەی داعشە دەستگیرکراوەکان کرد.

کوردپرێس: لە کۆبوونەوەکەدا، مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "وەکوو دەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە جێبەجێ کردنی یاسای دادگایی کردنی داعش دەکەین، بەتایبەتی لەسەر ئەو تاوانانەی دەرهەق بە ئێزدیەکانیان کردیان".

لای خۆیەوە كەریم ئەسعەد ئەحمەدخان ڕاوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆلینەوە لە تاوانەكانی داعش، پوختەیێکی دەربارەی ئەرک و كارە پێڕاسپێردراوەکەی خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشدا، کە تاوانەکانی داعش لە عێراق و كوردستان ئەنجامی داون دەچنە چوارچێوەی جینۆسایدەوە.

لەبارەی ئامانجی ئەو لێکۆڵینەوەیە و پرۆسەی دادگایی کردنەکە ناوبراو رایگەیاند کە بۆ جیاكردنەوەی تاوانباران و ڕەخساندنی زەمینەی ئاشتەوایی نیشتیمانییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64441

Your Comment

You are replying to: .
captcha