بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدیدارەکەدا وێڕای تاوتوێ کردنی بارودۆخی سەربازی و ئەمنی عێراق و تەنگژەکانی ناوچەکە بەگشتی، پرۆسەی راهێنان و دابین کردنی پێداویستی سەربازی و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و میکانیزمی هەماهەنگی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان تیشکی خرایە سەر.
لەو دیدارەدا مەسروور بارزانی ئاواتی بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی خواست، ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەرچی توانا سەربازییەکانیانی تیرۆریستانی داعش تێکشکاوە، بەڵام جموجۆڵەکانیان لە پەرە سەندن دایە، هێشتا هەڕەشەیێکی بەردەوامن لەسەر سەقامگیری و ئارامی ناوچە رزگارکراوەکان.
لەلای خۆیەوە جەنەڕاڵ گریگۆری، وێرای ئاماژەدان بە رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش، دووپاتی لە پشتیوانییەکانی ئەمهریکا بۆ رێکخستنەوە و ئەنجام دانی چاکسازی لە ریزەکانی پێشمەرگە کردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment