به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌کانی له سووریا پێویستی به پشتیوانیی ڕووسیا هه‌یه. ڕووسیا له کاتی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری ڕۆژئاوای سووریا هێزه‌کانی له‌و ناوچه‌یه برده‌ده‌ره‌وه و ڕێگه‌ی به تورکیا دا فڕۆکه‌کانی ئه‌و وڵاته بنکه‌ی کورد تۆپباران بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌مریکا هاوپه‌یمانیی له‌مێژینه‌ی تورکیا که هه‌ردووکیان ئه‌ندامی ڕێکخراوی سه‌ربازیی ناتۆن نیگه‌رانیی خۆی هه‌مبه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌ربڕیوه و هۆشداری داوه که ئه‌گه‌ر تورکیا سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسی بکرێت ئه‌وا ئه‌مریکا سزایێکی قورس ده‌سه‌پێنێته سه‌ر ئه‌و وڵاته.
گۆڤاری ئاسیا تایمز له شرۆڤه‌یێکی کورت‌دا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئه‌مریکا نووسیی: تورکیا پێویستی به پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو وڵات هه‌یه که‌واته ئه‌نقه‌ره ده‌یهه‌وێت ڕێگایێک بۆ دروستکردنی هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ مۆسکۆ و واشنتۆن بدۆزێته‌وه.
ئه‌م گۆڤاره ته‌ئکید له‌سه‌ر هه‌بوونی که‌شی بێمتمانه‌یی له نێوان تورکیا و ئه‌مریکا و پێداویستیی تورکیا به سیسته‌مێکی به‌رگری و پشتئه‌ستووریی ئه‌نقه‌ره به ڕووسیا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌کانی له سووریا ده‌کات و ده‌نووسێت: پێناچێت تورکیا بیهه‌وێت له‌سه‌ر داوای ئه‌مریکا له کڕینی سیسته‌می S-400ی ڕووسی په‌شیمان بێته‌وه.
ئه‌م گۆڤاره ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که هۆکاری دروستبوونی بێمتمانه‌ییی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکایه نه‌ک دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئێستای ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چوونکه باراک ئۆباما بوو که هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ کوردی سووریای -که تورکیا ئه‌وان به تیرۆریست ده‌زانێت- قبووڵ کرد و له ئاسمانه‌وه چه‌کی بۆ ئه‌وان خسته خواره‌وه.
گۆڤاری ئاسیا تایمز ئاماژه به پێداگریی ئه‌مریکا نیسبه‌ت به ڕاده‌ستنه‌کردنی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 به تورکیا و سه‌پاندنی سزای قورس به سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌کات و ده‌نووسێت: ده‌بێ تورکیا ڕێگایێکی نوێ بدۆزێته‌وه چوونکه ئه‌و وڵاته تا 31ی جووڵای مۆڵه‌تی هه‌یه پێش له ته‌واوبوونی ئۆلتیماتۆمی ئه‌مریکا هه‌نگاوێک ده‌رباره‌ی پاشهاته‌کانی کڕینی S-400ی ڕووسی هه‌ڵبگرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment