کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19-6-2019 مووشه‌کێکی جۆری کاتیۆشا له نزیک باره‌گای کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وتی جیهانی له ڕۆژئاوای به‌سره که‌وته خواره‌وه له‌وان ئێکسۆ‌ن مۆبیلی ئه‌مریکی.
له دوای هێرشه‌که به‌رپرسێکی باڵای کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل به مه‌رجی ناونه‌هێنانی به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "هێرشه‌که بنکه‌ی ئیداریی کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیلی له ناوچه‌ی بهرجسییهی به‌سره کردووه‌ته ئامانج و مووشه‌که‌که‌ش له دووری 500 مه‌تر له ئیداره‌ی کۆمپانیاکه که‌وتووه".
به‌رپرسه باڵاکه‌ی کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل جه‌ختی کرده‌وه: هێرشه‌که هیچ زیانێکی گیانی بۆ کارمه‌نده بیانییه‌کانی کۆمپانیاکه نه‌بووه به‌ڵام کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل بڕیاری داوه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20 کارمه‌ندی بکشێنێته‌وه.
هاوکات شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه: "مووشه‌کێک له جۆری کاتۆشا له کۆمپانیای هه‌ڵکۆڵینی بیری نه‌وت (ئێکسۆ‌ن مۆبیل) له ناوچه‌ی به‌رجسییه که‌وتووه و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان سێ که‌س به‌هۆیه‌وه بریندار بوون".
تاوه‌کوو ئێستا هیچ گرووپ و لایه‌نێک به‌رپرسیاریێتیی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.
مانگی ڕابردووش کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئه‌مریکی به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منییه‌وه ژماره‌یێک له کارمه‌ندانی له کێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌رنه له پارێزگای به‌سره له باشووری عێراق گواسته‌وه بۆ دوبه‌ی.
هێرشه‌که له کاتێکدایه شه‌وی ڕابردوو (سێشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2019) به مووشه‌ک هێرش کرایه سه‌ر فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا و کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی له شاری مووسڵ که ڕاهێنه‌رانی ئه‌مریکی له‌و شوێنه‌دا هه‌ن به‌ڵام هێرشه‌که هیچ زیانێکی گیانی نه‌بوو.
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=46563
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment