به‌شار جه‌عفه‌ری: توركیا ڕێز له‌ دراوسێیه‌تی ناگرێت

به‌شی سووریا- نوێنه‌ری سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئیدلب هاته‌ده‌نگ و ڕای‌گه‌یاند: "حکوومه‌تی توركیا ڕێز له‌ دراوسێیه‌تی ناگرێت و ئه‌گه‌ر حیكمه‌تی سیاسی ببوایه‌ سه‌یری داهاتووی ده‌كرد."

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 18ی حوزه‌یرانی 2019 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئیدلب كۆ بووه‌وه‌ که‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شاری ئه‌سه‌دی نوێنه‌ری سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان گوتی: "له‌ ناوچه‌كه‌دا ئێمه‌ و توركیا ده‌مێنینه‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌و مێژوو و جوگرافیایه‌ی هه‌مانه‌."

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ ئیدلبیش گوتی: "كێشه‌یێک له‌ ئیدلب هه‌یه‌ و پێویسته‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت به‌ڵام باسی هۆكاری كێشه‌كه‌ ناكرێت كه‌ به‌رده‌وام بوونی حکوومه‌تی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌تی له‌ هاوكاری كردنی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان. هه‌روه‌ها خۆدزینه‌وه‌ی توركیایه‌ له‌و پابه‌ندییانه‌ی به‌ هۆی ڕێككه‌وتنی دروست بوونی ناوچه‌ ئارامه‌كان و تێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌ستانه‌ و سوچی دیاری كراون."

به‌شار جه‌عفه‌ری زیادی کرد: "به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ره‌ی نوسره‌ كه‌ هه‌زاران تیرۆریستی بیانی له‌ ڕیزه‌كانیدان توانیی ده‌ست بگرێت به‌ سه‌ر ئیدلب و ده‌وروبه‌ریدا و سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار بهێنێت و دڕندانه‌ترین تاوانی مرۆیی ئه‌نجام بدات و شوێنه‌ گشتی و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان بكاته‌ زیندان بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانی كردنی هاووڵاتییان و ئه‌وانه‌ی فیكری ته‌كفیری و توندڕه‌وانه‌ی ئه‌و په‌سند ناكه‌ن."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64432

Your Comment

You are replying to: .
captcha