عەمار حەکیم: پێویستە لەناو پەرلەماندا ئۆپۆزسیۆن هەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ڕایدەگەیەنێت پێویستە لە ناو پەرلەماندا ئۆپۆزیسیۆن هەبێت هەمووان لە حکوومەتدا بەشدار نەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی بەوەکردووە، "دروست نییە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان لە حکوومەتی فیدڕاڵیی داهاتووی عێراقدا بەشداری بکەن و پێویستە لەناو پەرلەماندا ئۆپۆزسیۆن هەبێت".

ناوبراو وتووشیەتی: "جووڵەیەکی سیاسی هەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەدوای تێپەڕینی نۆ مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کە زۆر کێشە و تێبینی لەسەر بوو و تا ئێستاش عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت".

عەمار حەکیم لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد: "داوا لە برایانی هەرێم دەکەین پەلە بکەن لە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار چوونکە ئەو پۆستە پەیوەستە بە هەموو عێراقییەکانەوە نەک تەنها کورد، ئەو پۆستە گەورەترە لە یەک پێکهاتە و بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق گرنگە، جگە لەوەش گرەنتییە بۆ یەکڕیزی عێراقییەکان و پاراستنی ئاسایش و دەستووری وڵات".

News Code 6390

Your Comment

You are replying to: .
captcha