بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی بەوەکردووە، "دروست نییە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان لە حکوومەتی فیدڕاڵیی داهاتووی عێراقدا بەشداری بکەن و پێویستە لەناو پەرلەماندا ئۆپۆزسیۆن هەبێت".
ناوبراو وتووشیەتی: "جووڵەیەکی سیاسی هەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەدوای تێپەڕینی نۆ مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کە زۆر کێشە و تێبینی لەسەر بوو و تا ئێستاش عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت".
عەمار حەکیم لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد: "داوا لە برایانی هەرێم دەکەین پەلە بکەن لە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار چوونکە ئەو پۆستە پەیوەستە بە هەموو عێراقییەکانەوە نەک تەنها کورد، ئەو پۆستە گەورەترە لە یەک پێکهاتە و بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق گرنگە، جگە لەوەش گرەنتییە بۆ یەکڕیزی عێراقییەکان و پاراستنی ئاسایش و دەستووری وڵات".
Your Comment