بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ڕایگەیاند توانای مرۆیی کارامە و لاوانی خوێندەوار توانایەکی بەرچاون لە پارێزگاکەدا و وتیشی: پارێزگای کوردستان لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامیدا بە پارێزگایەکی خۆڕاگر ناسراوە، بەڵگەکەشی زیاتر لە ٥ هەزار شەهید و ٩ هەزار گیانبازی ئەم پارێزگایەیە.
سەرۆک کۆماریێ ئێران ئاماژهی بهوهش کرد: ئهو پارێزگایهی که ساڵانێک سهرهڕای خواستی دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی له ههموو گوند و شار و شارۆچکەکاندا بەرگری کرد و خاوهنی خهڵکی زۆر رۆشنبیر و شارستانیهتێکی کۆنە.
سەرۆک کۆمار وتیشی: ئێمە پارێزگای کوردستان وەک پارێزگایەکی رۆشنبیری و خاوەن مێژوو دەناسین، لە هەمووشوێنێکی ئەم پارێزگایە مەدەنییەت دەرکەوتووە.
ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی وتیشی ئەم پارێزگایە شوێنی کەسانێکی گەورەیە وەکوو شەهید شێخو الئیسلام و کەسانی ترە کە ناویان نەک تەنها بۆ پارێزگای کوردستان بەڵکوو بۆ هەموو ئێران بەرزە.
ناوبراو ئاماژهی بهوهش کرد: "پێویسته خزمهتگوزاری و ههوڵدان بۆ گهشهپێدانی کوردستان به سهرکهوتن بۆ خۆمان بزانین". دوابەدوای ئەو بەدواداچوونانەی کە هاوڕێیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پارێزگاکە کردوویانە، پێشنیاریان هەیە بۆ چارەسەرکردنی بێبەشی و کێشەکانی ئەم پارێزگایە.
Your Comment