بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد حاتەم داواکارى گشتى لە یاداشتێکدا بۆ وەزیرى داد (6-7-2022) ئاماژەى بەوەکردووە، لە پارێزگای سلێمانی نزيکه‌ى 157 سزادراوى له‌سێداره‌دان هه‌يه، لەهەولێر 153 سزادراو لەدهۆک 106 سزادراو.
ناوبراو دەشڵێت، ئەو سزادراوانە هێشتا له چاکسازیيه‌کان هه‌ر ماون واتا نزيکه‌ى 20 ساڵه له چاکسازين، ئه‌مه له‌کاتێکدا مانه‌وه‌يان هيچ پاڵپشتێکى ياسايى نىيه، هاوکات جێبه‌جێ نه‌کردنى سه‌رپێچى ياسايه.
فەرهاد حاتەم دوو پێشنیاز لەبارەى ئەو سزایەوە دەخاتە بەردەم وەزارەتى داد: " ئه‌گه‌ر هه‌رێم لەگەڵ ئه‌وەدایە کە ئەو سزايه جێبه‌جێ نه‌کات ئەوا پێويسته په‌ر‌له‌مان پرۆژه ياسايه‌کى هه‌موارکردنى ئاماده بکات و ئه‌و سزايه له سيسته‌مى سزايى هه‌ڵبگرێ، و سزاى به‌ندکردنى هه‌تاهه‌تايى په‌يڕه‌و بکات".
هەروەها بەپێی پێشنیازى دووەمى فەرهاد حاتەم، ئه‌گه‌ر هەرێم ده‌يه‌وێت سزاکه وه‌کوو خۆى بمێنێ پێويسته لەسەر هه‌مووان جيبه‌جێ بکات نه‌وه‌ک بۆ هه‌ندێ جێبه‌جێ بکرێت و ئه‌وانى تريش نه‌زانن چى چاوه‌ڕوانيان ده‌کات و به‌سه‌رپێچى ياسا بمێننه‌وه و هيچ ده‌رچه و پاڵپشتێکى ياسايى نه‌بووبێت، کەئەماش بێگومان کاریگەری نەرێنیی دەبێت لەسەر ناوبانگی هەرێمی کوردستان لە بواری مافەکانی مرۆڤ و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بەم بابەتە.
Your Comment