هەرێمی کوردستان بە هیچ لەونێک دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی خۆی نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی کرا.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەمیشە ئامادە بووە کێشە هەڵپەسپێردراوەکانی لەگەڵ بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات، بەڵام ئامادە نییە لەژێر هیچ فشار و بارودۆخێکدا، دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی ببێت.

بارزانی ڕوونیشی کردەوە کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە و پێویستە حکوومەتی فیدراڵی هاوکار و پشتیوانی پێشکەوتنی هەر ناوچەیەکی عێراق بێت، نەک ئاستەنگ و کێشە دروست بکات.

باڵیۆزی ئەمریکا وێڕای ئاماژەدان بەوەی هەرێمی کوردستان دۆست و هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمریکایە، جەختی لە گرینگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە.

News Code 6356

Your Comment

You are replying to: .
captcha