بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماجید شەنگالی، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیوم"، ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران دوای پشووکانی یاسادانان و دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی، هەروەها دوای پشووەکانی جەژنی قوربان سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵدەبژێرێت.
شەنگالی وتیشی که کۆتا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق کۆتایی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ ده‌بێت و زیادی کرد: پارتی دیموکراتی کوردستان تا ئێستاش سوورە لەسەر کاندید بوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق، و گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چارەسەر کردن و ڕێککەوتن لەسەر ئەم پرسە تا چەند ڕۆژی داهاتوو درێژەی دەبێت.
Your Comment