بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە باسنیووز-ی ڕاگەیاندووە: "بارودۆخی کەرکووک لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017وە تا ئێستا هیچ بەرەو پێشەوە نەچووە، ئێمە چاوەڕێ بووین کە ئەزموونی شنگال سەرکەوتوو بێ کە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتن بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخەکەی، بەڵام بەداخەوە دیارە بەربەستی زۆر خراوەتە پێش.
ناوبراو وتیشی: هەولێر و بەغدا دەیانەوێت کێشەکانی شنگال چارەسەر بکەن، بەڵام دەستی سیاسی دەرەکی بێت، یاخود ناوخۆیی بۆ مەرامی خراپ ناهێڵن کێشەکان بەپێی دەستوور لە شنگال و شوێنەکانی تر چارەسەر بێت و ئەو دەستە دەیەوێت بەردەوامی بە قەیران بدات و ئەوەی کە دەکرێت لە بەرژوەندی هیچ لایەنێکدا نییە".
لەبارەی هەوڵی ئەو لیژنەیەی کە کاریان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووکە، ئاماژەی بەوە دا، لیژنەکە هیچ شتێکی تازەیان نییە، چوونکە ئەوانیش لە شوێنی خۆیان ڕاوەستاون، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق وایان دانابوو، ئەگەر ئەزموونی شنگال سەرکەوتوو بێ، بۆ کەرکووکیش ئاسان دەبێ، بەڵام دەرکەوت ئێستا کە کێشەی گەورەیان لە شنگال دروست کرد و دۆخی کەرکووکیش هەستیارتر بووەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment