وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان: هیچ کۆمپانیایەکى نەوتی لە هەرێم نەکشاوەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ کۆمپانیایەکى نەوتی لە هەرێم نەکشاوەتەوە و هەر هەموویان درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وتەبێژی حوکومەتى هەرێم له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌نوسیدا سەبارەت بە هێرشەکانى ئەم دواییەى سەر کێڵگەى دانە غاز رایگەیاند: "ئه‌وانه‌ی هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر کێڵگه‌ی کۆرمۆر ده‌زانین کێن و بۆ چ ئامانجێک ئه‌م کاره‌یان کردووه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕێی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ین و فه‌رمانیشمان به‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق کرا که‌ بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌کان بپارێزن".

جووتیار عادل جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه‌، بۆچوونی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌و ئاراسته‌یه‌ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بکرێت، بۆ یه‌که‌مینجاره‌ هه‌رێمی کوردستان داهات و خه‌رجییه‌کان بۆ دیوانی چاودێری فیدراڵ بنێرێت، ئه‌مه‌ نیه‌ت پاکی هه‌رێمی کوردستانه‌ که‌ ئاره‌زووی رێکه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا".

وتەبێژی حکوومەت ئەو دەنگۆیانەشى رەت کردەوە کە باس لە کشانەوەى کۆمپانیاکانى نەوت دەکەن و روونیکردەوە هیچ کۆمپانییایه‌کی نه‌وتی که‌ رێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌، نه‌کشاوه‌ته‌وه‌.

News Code 6303

Your Comment

You are replying to: .
captcha