وەزیری داراییی هەرێم مووچەی زیاتر لە10 هەزار مووچەخۆری نا یاسایی دەبڕێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرى دارایی و ئابووریى هەرێم  بریاری دا بە ڕاگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمار كراوە.

کوردپرێس:

لە نووسراوێکدا کە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی لەسەرەو ئەمڕۆ دوو شەممە دەرچووە بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، هەر مووچە خۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانی لە ماوەیەكی دیاری كراودا لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات.

بەپێی بڕیارەکەى وەزیرى دارایی هەرێم، ٧٩١ فەرمانبەر ناویان هاتووە کە لە دوو شوێن موچە وەردەگرن و ئەو فەرمانبەرانەی کە بەردەوامن لە کار و موچەی خانەنشینیش وەردەگرن بریتین لە سێ هەزار و ٩٠٩ کەس.

هاوکات لە نووسراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە ئەو فەرمانبەرانەی کە دوو جار خانەنشین کراون، بریتین لە پێنج هەزار و ٩٠٩ کەس.

News Code 629

Your Comment

You are replying to: .
captcha