ده‌سته‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراقی: پەلاماردانی کێڵگەی غازی سلێمانی هەوڵێکی تێکدەرانەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگیی به‌رگریی عێراق ڕایگەیاند هێرشی موشه‌کی بۆسه‌ر کێڵگه‌ی غازی کۆرمۆر هەوڵێکی تێکدەرانەیە و لایه‌نی ده‌ره‌کی دوژمنی گەلی عێراق پشتیوانی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رگری (مقاوه‌مه‌) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌: "له‌ ناوه‌ڕاستی ئاسته‌نگ و ئه‌و دۆخه‌ سه‌رلێشێواویه‌ی له‌ دیمه‌نی عێراق دروستبووه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌کانی ده‌وروبه‌ری گه‌له‌ خۆشه‌ویسته‌که‌مان، پێویسته‌ زۆر وریا بین و له‌ئاستێکی باڵا هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بکه‌ین، هۆشداریش ده‌ده‌ین له‌ هه‌وڵدان بۆ تێکدانی دۆخی ئه‌منی و تێکه‌ڵ کردنی کارته‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت وڵاته‌که‌مان له‌مکاته‌ تایبه‌ته‌دا خراپتر بێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "پێمانوایه‌ ئه‌وه‌ی له‌ به ‌ئامانج کردنی هه‌ندێک کۆمپانیا له‌ پارێزگای سلێمانی رویدا، کرده‌وه‌یه‌کی تێکده‌رانه‌یه‌ و لایه‌نه‌ ده‌ره‌کیه‌کانی له‌پشته‌وه‌یه‌ که‌ دوژمنایه‌تی گه‌لی سه‌ربه‌رزمان ده‌که‌ن، به‌ ئامانجی تێکدانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ ده‌درێن بۆ ده‌رچوون له‌ قه‌یرانی ئێستای وڵات".

News Code 6283

Your Comment

You are replying to: .
captcha