بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رگری (مقاوه‌مه) له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: "له ناوه‌ڕاستی ئاسته‌نگ و ئه‌و دۆخه سه‌رلێشێواویه‌ی له دیمه‌نی عێراق دروستبووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌کانی ده‌وروبه‌ری گه‌له خۆشه‌ویسته‌که‌مان، پێویسته زۆر وریا بین و له‌ئاستێکی باڵا هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بکه‌ین، هۆشداریش ده‌ده‌ین له هه‌وڵدان بۆ تێکدانی دۆخی ئه‌منی و تێکه‌ڵ کردنی کارته‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێت وڵاته‌که‌مان له‌مکاته تایبه‌ته‌دا خراپتر بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "پێمانوایه ئه‌وه‌ی له به ئامانج کردنی هه‌ندێک کۆمپانیا له پارێزگای سلێمانی رویدا، کرده‌وه‌یه‌کی تێکده‌رانه‌یه و لایه‌نه ده‌ره‌کیه‌کانی له‌پشته‌وه‌یه که دوژمنایه‌تی گه‌لی سه‌ربه‌رزمان ده‌که‌ن، به ئامانجی تێکدانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ده‌درێن بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی ئێستای وڵات".
Your Comment