بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له په‌یامێکدا له‌باره‌ی هێرشی مووشه‌کی بۆسه‌ر کێڵگه‌ی غازی کۆرمۆر له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: هێرشەکانی سەر کێڵگەی نەوت و غازی کۆرمۆر و ناوچەکانی دیکه، بە ئامانجگرتنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتن و لێدانە لە ئابووری نیشتمانی.
ناوبراو راشیگه‌یاندووه: "هیچ بژاردەیەک لەبەردەماندا نییە جگە لە وەستانەوە بەرامبەر ئەم هەوڵە تاواناکاریانه، ئەرکی هەموو هێزە نیشتمانییەکانە پێکەوە پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان و چەسپاندنی مەرجەعییەتی دەوڵەت و سەروەری یاسا بکەن".
Your Comment