لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دوو دەروازەی سنووری دیکە دەکرێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوێنێ شاندێکی حکوومه‌تی هه‌رێم، به‌ مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا لە ئه‌نقه‌رە سەردانی ئەو وڵاتەیان کرد، کردنەوەی دوو دەروازەی نوێی سنووری یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکان بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند: "لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکاندا چۆنێتی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان تاووتوێکرا و باس لە کێشەی کۆمپانیا تورکییەکان لە هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها لایەنی تورکی بەڵێنی داوە هەموو ئاسانکارییەک بۆ بازرگان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بکەن".

ناوبراو وتیشی: "لە تەوەری دووەمی گفتوگۆکاندا باس لە دروست کردنی هێڵی شەمەندەفەر کراوە، کە ئێستا لێکتێگەیشتنێکی گشتی لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و لایەنی تورکی لەسەر ئەو بابەتە هەیە، هەروەها لەسەر دروست کردنی چەند گۆڕەپانێکی بازرگانی لەسەر سنوورەکان گفتوگۆ کراوە".

ئومێد سەباح ئەوەشی خستەڕوو، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان باس لە چۆنێتی کردنەوەی دەروازەی سنووری لە نێوان هەرێم و تورکیا کراوە، وەک دەروازەکانی زێت و سەرزێڕێ، دەرئەنجامی ئەم کۆبوونەوانە دەبەینەوە بەردەم سەرۆک وەزیران، ئەوەی پەیوەندیدار بێت بە ئەنجومەنی وەزیرانە بڕیاری پێویستی لەسەر دەدەین و لایەنی پەیوەندیدارەکانیش خۆیان لێرە بوونە، بۆئەوەی کار لەسەر بابەتەکانی دیکە بکەن.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕوونیشیکردەوە، ئێمە وەک هەرێمی کوردستان ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ کاراکردنی ئەم دەروازەیە، پارەی پێویستیش بۆ دروستکردنی تەرخان کراوە، لەدوای ئەم کۆبوونەوەیە دەچینەوە دیداری سەرۆکی حکومەت و ئەو بڕیارە لەوێوە دەدرێت، بەڵام بڕیاری بنەڕەتیمان ئەوەیە کە لە هەردوولاوە دەست بە جێبەجێ کردنی ئەو دەروازەیە دەکرێت.

News Code 6234

Your Comment

You are replying to: .
captcha