لە خورماتوو  داعش پەلاماری سوپای عێراقی دا و سەربازێک کوژرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئەنجامی هێرشێکی داعش، بۆ سەر هێزێکی سوپای عێراق، لە سنووری قەزای خورماتوو، سەربازێک بە گوللەی چەکدارانی داعش کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، بە باسنیوزی ڕاگەیاندووە، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 16ی 6ی 2022، لە ناوچەی دبەج-ی سەر بە قەزای خورماتوو، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هیزێکی سوپای عێراق.

گوتیشی، لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپای عێراق گوللە بەر سکی کەوت و راستەوخۆ گیانی لەدەست دا.

News Code 6225

Your Comment

You are replying to: .
captcha