دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە هەولێر بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە هەولێر بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "کاتژمێر 1:17ی پاشنیوەڕۆ لە گوندی گردجووتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا دەکێشێت و تێک دەشکێت، ئەوەی جێی خۆشحاڵییە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتوتەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "هاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە".

News Code 6214

Your Comment

You are replying to: .
captcha